شەش پەپولەکەی گۆشەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخ ئەکەم
هەر بۆ ئێوە لێو بە باری خەمم
بولبولی بەستە و گریە و ماتەمم
هەروەک و پایز رەنگ زەردی ئێوەم
داخی دەرون پر لە دەردی ئێوەم
خەمی ئێوەیە خەو خۆراکم
شەوی تاریکە رۆژی روناکم
بەرد دەسـوتێنی گەرمی هەناسـەم
بەسـۆزی دڵ و ئاگری تاسـەم
هـاوار و ناڵەی مـات و بێ دەنگم
خورپە و لێدانی دڵەکەی تەنگـم
شـەش پەپولەی گۆشـەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخ ئەکەم
لەو رۆژەوە من دوورم لە ئێوە
هەر خۆم ئەزانم دڵ چەند پەشێوە
هەر خۆم ئەزانم کام بڵێسەی خەم
لە دەروونەوە بەربۆتە جەستەم
هەر خۆم ئەزانم دەردی دڵی خۆم
تخوا با هـەر خۆم بۆخۆم خەم بخۆم
هەر خۆم ئەزانم چەند بەسەرسامی گرتومە ملی رێی بێ ئارامی دەست لە ناو دەستی دڵی رەنجە بەرێی درکاوی مەینەتا ئەرۆم
شـەش پەپولەکەی گۆشـەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخ ئەکەم
دەسـتە بەدەسـتە باخەوانەکان
ئەگـەرێنەوە بەرەو باخەکان
مژدەبـێ مژدە
دێمەوە لاتان ئەکەم بژاری باخچەی هیواتان شاد ئەبینەوە ئەمرۆ یا سـبەی
ئاوات خۆزگە و خەو ئەبێن ئۆخەی
ئەژین ژیانێک هەمووی ئۆخەی بێ
هەرچی پێی بڵێی خەفەت ئەو نەیبێ
پەپولەکانم پەپولەی ئازیز
وابەسـەر ئەچێ ماتەمی پایز
شـەش پەپولەی گۆشـەی باخەکەم
هەر بۆ ئێوەیە ئاخ و داخ ئەکەم
Ez dixwazim gotinên stranan, bi taybetî jî ên kurdî bi we re parve bikim. Nîşe: Êdî hûn dikarin di bloga min de li bihayên zêran û bihayên diravên biyanî binihêrin, herwiha hûn dikarin diravên biyanî dagerînin hevdû jî. Lê bi tirkî ne. Not:Artık blogumda altın ve döviz fiyatlarına bakabilirsiniz. Aynı zamanda yabancı paraları birbirine çevirebilirsiniz.
Kaydol:
Kayıtlar (Atom)
How Artificial Intelligence Is Changing Our Daily Lives
Meta Description: Discover how artificial intelligence is transforming daily life, education, healthcare, work, creativity, and the future...
